53
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ئەیووب ڕەسووڵزادە هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار لە ڕۆژی یەکشەممە ٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی، بەدانانی بارمتەی ٢ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە نەغەدە ئازاد کرا.
ئەم هاوڵاتییە چالاک و ژینگەپارێزە گوڵانی ئەمساڵ بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنیی و ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش گواستنەوەی بۆ گرتووخانەی ئەمنییەتی ئیتلاعات لە ورمێ لێکۆڵینەوە لەسەر کرا و ڕەوانەی زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە کرا.
شیاوی باسە کە زانیاری ورد لەمەڕ ئەو تۆمەتانەی پەیوەستی ئەیووب ڕەسووڵزادە کراون بەدەست نییە.
ق.ش