89
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، پێنجشەممە ٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی ١٣ساڵ زیندانی تەعزیری بەتۆمەتی محاربە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لە مەهاباد بە محەممەد تاهیر حسەینپوور ٣١ ساڵ تەمەن خەڵکی نەغەدە ڕاگەیەندرا.
ئەم هاوڵاتییە لە یەکی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ٤٠ ڕۆژ لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ورمێ بۆ زیندانی ئێران لە نەغەدە ڕاگوازرابوو.
شیاوی باسە کە، پێشتر محەممەد تاهیر حسەینپوور لە خەرمانانی ٢٧٢٠کوردی، دەستبەسەر و لە ڕەزبەری هەمانساڵ بەتۆمەتی هاریکاری حیزبە کوردییە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران بە ١٥ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.
ق.ش