9
ک.م.م.ک:
بەپێی حوکمی دەرکراو لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە مەهاباد، سەلام( شاهین) ئازەری هاوڵاتی خەڵکی نەغەدە بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆن و پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات سەرجەم ١٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
لە دابەشکردنی ئەم حوکمە کە چەند ڕۆژە پێی ڕاگەیەندراوە، ئەم هاوڵاتییە بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆنی ڕێژیمی ئێران بە ١٢مانگ زیندان و بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بە٦ مانگ زیندان مەحکووم کراوە.
شیاوی باسە کە، سەلام ئازەری بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لە ڕێکەوتی٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ق.ش