ک.م.م.ک:
ڕۆژی چوارشەمه ڕێکەوتی ١٦ی رەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی ئەرسلان نازری تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی گوندی مەوالی نەجەف لە ناوچەی داڵاهۆ، لەلایەن پاسەوانانی سنووریی ڕژێمی ئێرانەوە، کرایە ئامانجی تەقەی راستەوخۆ.
جێی ئاماژەیه، ئەم هاووڵاتییە لە ناوچەی سنووری نەوسوو، له لایەن پاسەوانانی سنووریی ڕژێمەوە، قاچی بە سەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەرکردنی، گواستراوەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان.
شایانی باسه، کە حکوومەتی دیکتاتۆر و داگیرکەری ئێران، بەردەوام هەموو سەرچاوە و ژێدەرە سروشتی و ئابوورییەکانی کوردستان تاڵان دەکات و بە بیانکی پەڕاندنەوەی کۆڵێکی چەند کیلوویی، ڕۆژانە بە گوللەبارانکردنی چەوساوەترین و لاوازترین توێژی کوردستان، ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە. ئەمە لە کاتێکدایه کە ڕژیمی ئێران، خۆی یەکێکە لە گەورەترین ترانزێتەکانی قاچاخی نێودەوڵەتی.
خ.ع