نەوسوو؛ بەسەختی برینداربوونی هاووڵاتییەک لە کاتی کۆڵبەریدا

ک.م.م.ک

دووشەممە، ١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی نەریمان عەزیزی خەڵکی گوندی زیران سەر به شاری جوانڕۆ، دوای ئەوەی پاسەوانانی سنووریی ڕژێمی ئێران کە لە ناوچەی سنووریی نەوسوو جێگیر ببوون، لە کاتی تەقەکردن بە چەکی ساچمەئی لە کۆمەڵێک هاووڵاتی، بە سەختی بریندار بوو.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت بە هۆی کەمتر بوونی مەودای ئەم هاووڵاتییە بە بۆسەی پاسەوانەکان، زیاتر لە پێنج سەد ساچمەی بەرکەوتووه.

شایەنی باسە، دوای ئەوەی ئەم هاووڵاتییە بەمەبەستی چارەسەرکردن بۆ ناوەندێکی پزیشکی گواسترایەوە، بەهۆی بێتوانایی دارایی، نەیتوانیوە لە ژێر تێچووی زۆری کاروبارە پزیشکییەکەی دەربێت.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net