49
ک.م.م.ک:
ڕۆژی هەینی ١٤ی گوڵانی ٢٧٢٤، هاووڵاتییەک بە ناوی شارام سەبزەواری خەڵکی شاری شاهوو سەر بە ڕەوانسەر، لە هێڵی سنووری نەوسوو، لە لایەن پاسەوانانی سنووری ڕێژیمی ئێرانەوە بە توندی لێیدرا.
جێی ئاماژەیه، هێزە سنوورییەکانی رژیم بە قۆناخی چەکەکانیان کەوتوونەتە لێدانی ئەم هاووڵاتییە و سەر و لوتی بە سەختی بریندار کراوە.
شایانی باسه که حکوومەتی دیکتاتۆر و داگیرکەری ئێران، بەردەوام هەموو سەرچاوه و ژێدەره سروشتی و ئابوورییەکانی کوردستان تاڵان دەکات و به بیانکی پەڕاندنەوەی کۆڵێکی چەند کیلوویی، روژانه به گوللەباران کردن و لێدانی چەوساوەترین و لاوازترین توێژی کوردستان، ژیانیان دەخاته مەترسییەوه، ئەمه لەكاتێكدايه که رژیمی ئێران خۆی یەکێکه له گەورەترین ترانزێتەکانی قاچاخی نێودەوڵەتی.
خ.ع