43
ک.م.م.ک:
دووشەممە ١٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی نیما ئەڵماسی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی لەلایەن هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێرانە جێگیرکراو لە هێڵی سنووری نەوسوو ڕاستەوخۆ کرایە ئامانج.
شیاوی باسە، هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە لە مەودای نێزیکەوە ئەم هاوڵاتییەیان کردە ئامانج و فیشەک بە لاپاڵ و دەاتی کەوت و بەگرانی بریندار کراوە.
جێی سەرنجە کە، ئەم هاوڵاتییە بۆ چارەسەری بۆ ناوەندێکی دەرمانی ڕاگوازراوە.
ق.ش