38
ک.م.م.ک:
به پێی ڕاپۆرته کان، ڕۆژی چوارشەممه ١١ی ڕەزبەری٢٧٢٤، به هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی پاسەوانانی سنووریی ڕێژیمی ئێران بەرامبەر به کۆمەڵێک هاووڵاتی له کاتی کۆڵبەریدا له سنووری نەوسوو، هاووڵاتییەک به ناسنامەی تارێق نەزەری خەڵکی سەلاس و باوەجانی کوژرا.
جێی ئاماژەیه، تاریق نەزەری خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە، کە دوای ڕاگوێزکردنی بۆ نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.
خ.ع