53
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی پووشپەڕی٢٧٢٤ی کوردی، پاسەوانانی سنووری ڕێژیمی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوو، تەقەیان لە کۆمەڵێک هاووڵاتی کردووە، کە بەو هۆیەوە هاووڵاتی ئەیووب محەمەدی دانیشتووی شاری جوانڕۆ بە سەختی بریندار دەبێت و بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی قودسی پاوە گیانی لە دەستدا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە لەو دەسڕێژەدا شەش هاووڵاتیی دیکە گوللـەیان بەرکەوتووە و لە نەخۆشخانەی “قودس”ی پاوە چارەسەریان بۆ دەکرێت.
خ.ع