56
ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵی گەیشتوو، هاووڵاتی ڕەسووڵ عەزیزی(حاسڵ) زیندانیی سیاسی پێشوو، خەڵکی شاری شنۆ و دانیشتووی هەندەران، لە نەبوونی خۆیدا لە لایەن دەزگای داد-ی ڕژیمەوە، سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرا.
ڕەسووڵ عەزیزی، پێشتر له بەفرانباری٢٧١٦ی کوردی، له لایەن دادگا ئینقلابی ڕژیم له ورمێ، بە تۆمەتی بێبنەمای موحاڕەبە، سزای٢٥ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.
ناوبراو، کە چەن ساڵ پێش، بۆ ڕزگارکردنی گیانی خۆی لە دەستی تێرۆریستەکانی سپای پاسداران، ناچار بە جێهێشتنی کوردستان بوو، هاودۆسیەی کەسانێک وەکوو زیندانی سیاسی هێدایەت عەبدوڵاپوور بوو، کە له سێداره درا.
خ.ع