16
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، لەماوەی چەنددڕۆژی ڕابردووە، هاوڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بەناونیشانی حەیدەر فەتاحی لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لەو شارە بەتۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردستانی دژبەری دەسەڵات بە ٣ساڵ و مانگێک زیندانی تەعزیری مەحکووم و ئەم حوکمە بەشێوەی فەرمی پێی ڕاگەیەندراوە.
ئەم هاوڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانەوە لە شوێنی کارەکەی هەڵکەوتوو لە سێڕیانی نێ بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرابوو.
حەیدەر فەتاحی ٤٢ساڵ تەمەن پاش ماوەیەک بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تاکۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندان ئازاد کرا.
ق.ش