70
ک.م.م.ک:
بە پێی راپۆرتەکان، چوارشەمە ۲۷ـی بەفرانباری ۲۷۲۳ـی کوردی، هاوڵاتییەک بەناو ساسان چمن آرا ۳۳ ساڵە خەڵکی ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژێمی ئێران لە سنە، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
شایەنی باسە پێشتر ناوبرا لە رێکەوتی ۱۴ ڕەزبەر دا لە کاتی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی لەتاران، دەستبەسەر و دوای ۱۰۹ڕۆژ راگرتن لە گرتووخانە بە بارمتەی ۵۰۰ ملوێن تمەن تا کۆتایی پرۆسەی لێکۆڵینەوە ئازاد کرا.
جیگای ئاماژەیە تاکاتی داڕشتن و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ناوبراو کراوە، زانیارییەک بەدەستەوە نییە.
م.ە