95
ک.م.م.ک:
چوارشەممە ١٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی کەریم محەممەدی ٣٠ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی کۆلیج سەربە شاری سەوڵاوا بەهۆی کەوتنەخوار لە بەرزاییەکانی هێڵی سنووری تەتەی هەورامان مل و پشتی بەقورسی خەساری بەرکەوتووە.
شیاوی باسە، ناوبراو بەبۆنەی قووڵی برینەکانییەوە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندێکی دەرمانگ ڕاگوازراوە.
ق.ش