هەوڵی خۆکوشتنی ئەسما میر بەلوچ زهی، ئەو چالاکوانه سیاسییه کە مەترسی دیپۆرتکردنەوەی لەسەرە

‏ک.م.م.ک؛

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە ڕۆژی شەممە ١٩ی رەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی بە ناوەندی هەواڵی KMMK گەیشتووە، ئەسما میر بەلوچ زهی ناسراو بە ئەسما بەلوچ، کە یەکێکە لە چالاکە سیاسییەکانی دانیشتووی وڵاتی سوید و پێشتر بانگهێشتی فەرمانگەی کۆچبەران کرابوو بۆ دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێران، له ژێرفشاری دەروونی و هەروەها لەبەر هەڕەشە و هەوڵی دەست‌و‌پێوەندەکانی رژێمی ئێران بۆ زڕاندنی ناو و ناوبانگی، به خواردنی دەوا هەوڵی خۆکوشتنی داوه.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکان، دوای رۆشتنەدەرەوەی ئەسما بەلوچ له ماڵەکەی و بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆ و وێنەکان لە سۆشیاڵ میدیا، هاوسەرەکەی زانیویەتی کە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، کە بە کردەوەی کاریگەر و دەستبەجێی تیمی پزیشکی و پۆلیس، لە مردن ڕزگاری بووە.

جێی ئاماژەیه، ئەسما بەلوچ چالاکێکی سیاسی تەمەن ٣٤ ساڵ خەڵکی خاش و دانیشتووی وڵاتی سوێدە، کە بە هۆی چالاکییەکانی لە بواری بەڵگەمەندکردنی، کوشتنی بەناو قاچاخبەرەکانی سووتەمەنی و لەسێدارەدانی ناڕەوای خەڵکی بەلوچستان، لە لایەن رژێمی ئێرانەوە هەڕەشەی لێکرا.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net