ک.م.م.ک:
شەوگار محەممەدی و حسەین( ئامانج) مینبەری، دوو هاوسەری پەنابەری سیاسیی کەبۆ جاری چەنددەم لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر کراون و لە ئاسانەی دیپۆڕتی لەناکاون بۆ ئێراندان.
سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بو هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورستانی کوتووە: شەوگار محەممەدی ئەشکەنجە و ئازاری ڕۆحی زۆر دراوە و هەروەها ناوبراو تووشبووی نەخۆشی تیرۆئیدی کەمکارە، مەخابن ناوبراو بەبۆنەی هێرشی عەسەبییەوە کۆنتڕۆڵی خۆی لە دەست داوە و دەستی داوەتە خۆکوژی.
هەروەها کوتی کە بەردەوام هەڕەشەی لێ دەکەن و گوشار دەخەنە سەری کە لەسەر داوای خۆی دیپۆڕت بکرێتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە گونجاوی ئەزانێت ئاگاداری بدات، لەئەگەری دیپۆڕتی ئەم هاوڵاتیانە بۆ ئێران، بەبۆنەی پێشینەی چالاکی سیاسیی، گیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە و ئەگەری زۆرە لەلایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەگەڵ حوکمی قورسی وەکوو ئێعدام یان زیندانی دەمدرێژ ڕووبەڕوو ببنەوە، هەروەها بەپێی ئەزموون، لە تەرزی دانپێدانان وەرگرتنی سیستەمی ئەمنییەتی ڕێژیمی ئێران، ئەم هاوڵاتیانە هەر چەشنە ئەشکەنجەی جەستەیی و ڕۆحیان لەسەر تاقی بکرێتەوە. هەر بەم بۆنەوە لە کۆمسیۆنی ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێخراوگەلی پشتیوانی پەنابەران. UN و ڕێخراو و کەسایەتییە مامفی مرۆییەکان داواکارین وێڕای مەحکووم کردنی دەستبەسەری ئەم هاوڵاتیانە، داوا لە حکوومەتی تورکیا بکەن کە ئەم پەنابەرانە ئازاد بکات و تورکیا لە دواهاتی بڕیارگەلی لەو شێوە کە دیپۆڕت کردنەوەی پەنابەران بۆ ئێرانی لێ دەکەوێتەوە وریا بکرێتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان