8
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، دوو گەنجی دیکە بەناوەکانی پوویا دڵجوو و ئاریام ئەحمەدی خەڵکی سەرپێڵ زەهاو سەربە کرماشان، لە حەوتوویەک پێشووترەوە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوان و هێشتا هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسیان بەردەست نییە.
پوویا دڵجوو و ئاریام ئەحمەدی لەگەڵ حەوت هاوڵاتی دیکە بەناوەکانی هێمن پاڵانی، خالید کەمەری، ئەیمەن سەفایی، ئەمید ساڵحی، عیرفان مرادی، پەیام ڕەنجبەر و کۆمار ساڵحی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوون.
تا ئێستە سەبارەت بەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم ٩هاوڵاتییە زانیارییەک بەردەست نییە.
ق.ش