77
ڕوونکردنەوەی زیاتر:
جێی باسە لە ناوەڕاستی هەفتە ئولف کریستەرشۆن لە باڕێکی شاری یۆتێبۆری بواری بۆ پرسیاری خەڵک کردبووەوە. لەوێدا ئولف کریستێرسۆن دەڵێت سوید و یەکێتی ئەوروپا یەکگرتوون لەوەی ئیسرائیل مافی ئەوەی هەیە بەرگری لە خۆی بکات. سەرەتا وتی ئیسرائیل ”مافی خەڵک…”، بە سویدییەکەئ
”..Israel har rätt till folk” هەر ئەوەندە فریا کەوت بڵێت، یەکسەر قسەکەی گۆڕی و وتی ئیسرائیل ”مافی بەرگری” لە خۆی هەیە. بەڵام ئەو خەڵکانەی لەوێ بوون وشەی ”Folk” یان ”Folkmord” بۆ تەواو کرد، کە بە سویدی دەکاتە کۆمەڵکوژی.
نیشتمان ئیراندوست
kurdish@sr.se