77
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان (KMMK)، ڕۆژی چوارشەمە دەی گەلاوێژی٢٧٢٤ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی یوسف زیایی، تەمەن ٤٤ ساڵ، باوکی دوو منداڵ و دانیشتووی شاری ورمێ، له لایەن بەکرێگیراوانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تیرۆریستی ئەم شارە، دەسبەسەر کرا.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردنەکەی و شوێنی ڕاگیرانەکەی لەبەردەستدا نییە.
خ.ع