ورمێ؛ لێدان و کوتانی هادی ڕۆستەمی ئەو زیندانییەی کە سزای بڕینی جەستەی بەسەردا سەپێنراوە

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک.:

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، زیندانییەک بە حوکمی بڕینینی بەشێک لە جەستەی بە ناوی هادی ڕۆستەمی تەمەن ٣٦ ساڵ خەڵکی ئیلام، لە لایەن ئەفسەرانی زیندانەوە بە توندی لێی دراوە و بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراوەتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕێکەوتی ١٦ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، کە سەرۆکی دادوەری و ژمارەیەک لە دادوەرانی دادگا چوونەتە سەردانی زیندانی ناوەندیی ورمێ لەگەڵ ژمارەیەک لە زیندانییەکان سەبارەت بە کێشەکانیان چاوپێکەوتنیان کردووە و کەسی بەرپرسی بەشی ناوخۆیی ١ و ٢ی ئەم زیندانە کۆبوونەوە ڕێگریان لە ئامادەبوونی هادی ڕۆستەمی لە هۆڵی کۆبوونەوەکەدا کردووە.

شایانی باسە، پاش ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بەرپرسی زیندانەکە سەبارەت بە قەدەغەکردنیان لە هەبوون لە کۆبوونەوەکەدا، دوو پاسەوانی زیندان، بە توندی لێیان داوە و لە کاتێکدا خوێن لە سەری دا هاتۆتە خوارەوە گواستوویانەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی و دوای ڕاگوێزرانی ناوبراو مانی لە خواردن گرتووە.

جێگەی سەرنجە کە هادی ڕۆستەمی لە ٢٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی،لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بۆ زیندانی فەشافوویە تاران گواستراوەتەوە و دوای چەند هەفتەیەک گەڕێندراوەتەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ.

ک.ح

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net