ورمێ؛ ڕێگری لە ئازادی مەرجدار و چوون بۆ مۆڵەتی چارەسەری زیندانیتەکی تووشبووی شێرپەنجە

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ئەنوەر چالشی زیندانی سیاسی تووشبووی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە(قۆڵۆن) کە لە زیندان تووشی بووە و لە چەندد حەوتووی ڕابردوو بەبۆنەی ناجێگیربوونی تەندرووستی بۆ نەخۆشخانەی خومەینی شاری ورمێ ڕاگوازرابوو، بەبۆنەی دژایەتی ڕێخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕێژیم لەگەڵ ئازادی مەرجدار و چوون بۆ مۆڵەتی چارەسەری، بەبێ ئەوەی ڕەوتت خولی دەرمانییەکەی دەست پێ بکات بە پاوەن و کەلەبچەوە لە نەخۆشخانە ڕاگیراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، وێڕای داوای پزیشکی یاسایی لەمەڕ ئەوەی ناوبراو توانای مانەوە لە زیندانی نییە، بەڵام دامەزراوە ئەمنییەکان دەستی لەسەر هەڵناگرن.

شیاوی باسە کە، ئەنوەر چالشی خەڵکی گوندی لوورزینی سەربە ناوچەی مەرگەوەری ورمێ ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ی کوردی لەلایەن هێزەکانی بڕیارگەی هەمزەی سپای پاسدارانەوە لەگەڵ دوو کەسی تر دەستبەسەر و بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵات حەوت ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net