ک.م.م.ک:
ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری٢٧٢٤، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی وریشە مورادی لە لایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەبولقاسم سەڵواتی بە تۆمەتی بەغی بە ئێعدام مەحکووم کرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دانیشتنەکانی دادگای ئەم زیندانییە سیاسییە لە مانگەکانی جۆزەردان و ڕەزبەری ئەمساڵدا بەڕێوەچووە و ئەمڕۆ حوکمی لەسێدارەدانی بۆ ڕاگەیەندرا.
شایانی باسە ئەم هاووڵاتییە ڕێگەی پێنەدرا بەرگری لە خۆی بکات و دادوەر سەڵواتی تەنانەت ڕێگەی نەدا پارێزەرەکانی بەرگری لێبکەن. هەروەها پارێزەرانی ئەم زیندانییە سیاسییە لە کۆتایی خولی دووەمی دادگادا تەنیا بۆ چەند کاتژمێرێک ڕێگەیان پێدرا کە دۆسیەی ناوبراو بخوێننەوە.
وریشە مورادی زیندانییەکی سیاسی کورد و ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) بووه.
خ.ع