34
ک.م.م.ک:
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٩ی ڕەزبەری٢٧٢٤، وریشە مورادی(جوانا سنە) بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بە دەرکردن و جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی نامرۆڤانە لە جوگرافیای ئێراندا، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی سزای لەسێدارەدان (١٠ی ئۆکتۆبەر)، لە زیندانی ئێڤین دەستی بە مانگرتن لە هەموو چەشنە خواردنێک کرد.
وریشە مورادی، چالاکی سیاسی و ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) لە ڕێکەوتی دەی گەلاوێژی ساڵی٢٧٢٤، دەستبەسەر و بە بێ ڕەچاوکردنی بنەماکانی دادپەروەری لە لایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران بە تاوانی بەغی تۆمەتبار کرا و ڕووبەڕووی مەترسی سزای لەسێدارەدان بووەتەوە.
خ.ع