64
ک.م.م.ک:
چوارشەممە ١٦ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی عەتا حسەینی خەڵکی گوندی بڵبزان سەربەشاری پاوە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران لە سنووری شووشمێ بەقورسی بریندار کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، چەکدارانی ڕێژیم بەبێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە ئەم کۆڵبەرەیان کردۆتە ئامانج.
شیاوی باسە، ناوبراو بەبۆنەی قووڵی برینەکانیەوە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پاوە کراوە و لەژێر چاودێری تایبەتی پزیشکیدایە.
ق.ش