96
ک.م.م.ک.:
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی کەیهان فەتاحی خەڵکی گوندی ئاریت سەر بە شاری پاوە، دوای تەسلیمبوونی لە دووری ٦ مەترەوە بە تەقەی پاسەوانانی سنووری ڕێژیمی ئێران تەقەی لێکراوە و زیاتر لە ٤٠٠ گوللەی ساچمەیی بەر ئەم هاوڵاتییە کەوتووە.
پێویستە بگوترێ دوای ئەوەی ئەم هاوڵاتیە گواستراوەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان، بەهۆی نەتوانینی لە پێدانی کرێی نەخۆشخانە، ئەم هاوڵاتییە ناچار بوو چارەسەر بەجێبهێڵێت.
شایانی باسە کە بارودۆخی گشتی و برینەکانی ئەم هاوڵاتییە کە زۆر خراپە و تووشی هەوکردن(عفونەت) بووە.
ک.ح