21
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی، پووریا ئەحمەدی چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە، بۆ تێپەڕاندنی حوکمی ٦مانگەی، بەتۆمەتی ئەندامەتی و هاریکاری گرووپە دژبەرەکانئ دەسەڵات، دەسبەسەر و بۆ زیندانی ئێڤین گوازرایەوە.
ئەم هاوڵاتییە لە ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، لە گەڵ وریشە مرادی لە ڕێگەی کامێران، دەسبەسەر و پاش سێ مانگ نادیاربوونی چارەنووسی، لەلایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تارانەوە بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
شیاوی باسە کە، حوکمی دەرکراو دژی پووریا ئەحمەدی لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ چوار ساڵ و ٦مانگ زیندانی تەعزیری گۆڕدرا.
ق.ش