79
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ١٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی، سێ هاوڵاتی بەناوەکانی شوانە خزرنەژاد، ئەحەد خزرنەژاد و ئومید خزرنەژاد، خەڵکی گوندی گردەبن سەربە شاری پیرانشار هەرکام بەدانانی بارمتەی ٢ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە نەغەدە ئازاد کران.
شیاوی باسە، دووشەممە ٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، شوانە و واحد خزرنەژاد بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران، هەروەها ڕۆژی شەممە ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، ئومید خزرنەژاد پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە پیرانشار دەستبەسەر کرابوو.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەر و ئەو تۆمەتانەی نراوەتە پاڵیان بەردەست نییە.
ق.ش