29
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سەعدوون شەریفی خەڵکی گوندی گڕداسی سەربە پیرانشار بەدانانی بارمتەی دوو ملیارد تمەنی بەشێوەی کاتی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە نەغەدە ئازاد کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو چوارشەممە ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر و پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی حکوومەت لە ورمێ بۆ زیندانی ڕێژیم لە نەغەدە ڕاگوازرابوو.
تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی نەزانراوە.
ق.ش