پیرانشار؛ خۆپیشاندەرێک کە چاوی خەساری بورکەوتووە زیندانی بەسەردا سەپێنرا

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

هەینی١٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سادق مەحموودنەژاد ٢٣ساڵ تەمەن، خێزاندار و خاوەنی منداڵێک، خەڵکی گوندی جەڕان سەربە پیرانشار کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بەبۆنەی بەشداری لە خۆپیشاندانەکان بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران کە تۆڕی چاوی بە قووڵی خەساری بەرکەوتبوو، جارێک لە پیرانشار بەتۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکان و هاندانی خەڵک بۆ توندوتیژی لەڕێی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە، دەستبەسەر و محاکمە کرابوو، سێ مانگ زیندانی تەعزیری و ٣٠ قامچی بۆ دەرچبوو، بەڵام بەبۆنەی ناڕەزایی نیشاندانی ناوبراو بەو حوکمە، حوکمەکەی گۆڕدرا بۆ ٨ ملوێن تمەن غەرامە و جاری دووهەم لە دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە مەهاباد دەستبەسەر و محاکمە کرابوو، سەرەڕای ئەوەی سادق مەحموودنەژاد چاوی خەساری بەرکەوتووە و ٨٠ بۆ ٩٠ لە سەت بینایی لە دەست داوە هەمدیسان ناوبراویان بە تۆمەتی درۆینی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەره دەسەڵات و پڕوپاگاندا دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی محاکمەیان کرد و حوکمی ٥ ساڵ و ٦ مانگیان بەسەردا سەپاند.

شیاوی باسە کە، ئەم حوکمە لە چەندد ڕۆژی دوایی پێی ڕاگەیەندرا و هەروەها ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران هەرکات گەنجانی کورد دەستبەسەر دەکات لە کاتێکدا تاوانێکیان نییە و بەڵگەیەک بۆ دەستبەسەریان نادۆزێتەوە، بوختانی ئەندامەتی لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژم و پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات لە دۆسیەکەیاندا تۆمار دەکات و مەخابن هیج دامەزراوەیەکی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بوونی نییە بۆ ئەوەی بانگەشەی کۆماری ئیسلامی بسەلمێنێت یان بەرپەرچی بداتەوە، هەر بۆیە کۆماری ئیسلامی بە دڵخوازی خۆی حوکمی دەرچوو لە سیستەمی گەندەڵی دادگاکانییەوە جێبەجێ دەکات.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net