11
ک.م.م.ک:
بە پێی حوکمی لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ئێران لە پیرانشار، سڵێمان چووپانی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی دووهەمین ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا بە تۆمەتی ئەندامبوون له یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕێژیمی ئێران و بانگەواز دژ بە ڕێژیم، سزای دوو ساڵ و حەوت مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
ئەم هاووڵاتییە لە ١٥ی خەرمانانی ئەمساڵدا لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و دوای پڕۆسەی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە شاری نەغەده گوازرایەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەو حوکمەی کە لە دژی ناوبراو دەرچووە، بە بێ رەچاوکردنی ڕێوشوێنی دادپەروەرانە و نەبوونی مۆڵەت بۆ دانانی پارێزەر ئەنجامدراوە.
خ.ع