ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی ڕەحمان قادری هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن بەکرێگیراوانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی٢٧٢٤، دوای بانگهێشتکردنی ڕەحمان قادری بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا له پیرانشار، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو هاووڵاتییه لەبەردەستدا نییە.
ڕەحمان قادری تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی ئەندێزە سەر بە شاری پیرانشار، پێشتر چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.
تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
خ.ع