12
ک.م.م.ک:
هەینی ٧ی بەفرانباری ٢٧٢٤ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی ئەمین بازیان٢٩ساڵ تەمەن و وەیسە(سایکۆ ڕۆژ) ٢٥ساڵ تەمەن خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.
شیاوی باسە کە هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم دوو هاوڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.
شایانی باسە کە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی پەیوەستی ئەم هاوڵاتیانە کراون بەردەست نییە.
ق.ش