79
ک.م.م.ک:
ڕۆژی دووشەممە ١٧ی گوڵانی ٢٧٢٤، دوو هاووڵاتی بە ناسنامەی حسێن بایەزیدی کوڕی موحەممەد خەڵکی پیرانشار و سومەییە قادری کچی تاهێر خەڵکی گوندی گەزگەسک، سەر بە پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژێمی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
پێویستە بگوترێ کە هێزە ئەمنیەکانی ڕێژیمی ئێران، لە دوای هێرش بۆ سەر ماڵی بنەماڵەی ئەو ناوبراوان، بەبێ فەرمانی دادگا، ئەو هاووڵاتییانەیان دەستبەسەر کردووە.
جێی ئاماژەیه، کە سومەییە قادری خوشکی زیندانی سیاسی و چالاکی مەدەنی موحسین قادرییە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە شوێنی راگرتن و تۆمەتەکانی ئەو هاووڵاتیانە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
خ.ع