101
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی سەلاح عوسمانی خەڵکی گوندی “خەراپە” و دانیشتووی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
جێگەی باسە؛ هێزە ئەمنییەکان بەبێ هەبوون و نیشاندانی فەرمانی دادگا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی تایبەتی ئەم هاووڵاتییە و دوای گەڕان و دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلی تایبەتی ئەو هاووڵاتییە دەستبەسەریان کردووە.
تا ساتەوەختی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی بەرانبەر ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
ک.ح