پیرانشار؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەژێر توندوتیژی و گواستنەوەی ڕاستەوخۆ بۆ زیندان

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

ڕۆژی دووشەممە، ١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی سەلاح عوسمانی خەڵکی گوندی خەراپە و دانیشتووی پیرانشار پاش نزیکەی ٢٠ ڕۆژ لێپرسینەوە بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە شاری نەغەدە ڕاگوێزراوە.

جێگەی سەرنجە کە پێشتر ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی بەفرانباری ئەمساڵ هێزە ئەمنییەکانی ڕژێم هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی شەخسییەکەی و پشکنینی توندی ماڵەکەیان کردووە و دەستیان بەسەر مۆبایلەکەیدا گرتووە، پاشان دەستبەسەر کراوە و گوازرایەوەتەوە بۆ ناوەندی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری پیرانشار.

شایانی باسە ئەم هاوڵاتیە لە هەموو قۆناغەکانی دەستبەسەرکرانیدا مافی ئەوەی لێسەندراوەتەوە کە پارێزەری هەبێ و مافی پەیوەندی کردن بە بنەماڵەکەیەوە نەبووە، هەروەها هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی کە بۆی هەڵبەستراوە لەبەردەستدا نییە.

ک.ح

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net