55
ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سەلاح سوڵتانی خەڵکی گوندی سەرووکانی سەربە شاری پیرانشار لەلایەن هێزر ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ناوبراو و پاش دەستبەسەری بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و دۆخی هەنووکەیی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.
ق.ش