7
ک.م.م.ک:
بەدەسبەسەری کوێرانەی مووسا ڕەسووڵی ٣٠ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی خۆرنج و سۆران محەممەدپوور هاوڵاتی ٢٥ساڵ تەمەن خەڵکی پیرانشار، ژمارەی دەسبەسەرکراوانی هەینی ٧ی بەفرانباری ٢٧٢٤ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بۆ ٤کەس زیادی کرد.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی دژی ئەم دوو هاوڵاتییە دەکار کراون بەردەست نییە.
شیاوی باسە کە، پێشتر دەسبەسەری ئارام محەممەدی ە بێهزاد مەحموودی لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانەوە ڕووماڵ کرابوو.
ق.ش