100
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، شەممە ٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی باپیرەبەرزە خەڵکی گوندی چیانە و عوسمان دادوەند خەڵکی گوندی بادیناوێ سەربە شاری پیرانشار بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکانیان بۆ زیندانی ڕێژیم لە نەغەدە ڕاگوازران.
بەگوێرەی هەواڵەکە، باپیرەبەرزە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێران بە تۆمەتگەلی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی و ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆنی حکوومەتی ئێران بە ٣ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.
لەلایەکی ترەوە، عوسمان دادوەندیش لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای سزاکانی حکوومەتەوە لە پیرانشار بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبە کوردییە ئوپوزسیۆنەکانی حکوومەتی ئێران بە ٣ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.
ق.ش