69
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، بەهۆی تێهەڵچوون و شەڕ لە نێزیک بیکۆسی پیرانشار، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سەعید ئەحمەدی٣٩ ساڵ تەمەن کوژرا و پێنج هاوڵاتی دیکە بریندار بوون.
شیاوی باسە کە لایەنەکانی ئەم تێهەڵچوونە سەرشەقامییە، خەڵکی گوندەکانی خڕەئاغەڵان و گەروران سەربە سەردەشت بوون.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم تێهەڵچوونە بەبۆنەی گرفتی ماڵی لەناوبەری هەردوولا بووە.
ق.ش