پیرانشار؛ گواستنەوەی دوو هاووڵاتی بۆ بەندیخانە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای سەپێندراو

Print Friendly, PDF & Email

‏ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی شەممە ٢٣ی پووشپەڕی٢٧٢٤، دوو هاووڵاتی بەناوەکانی عوسمان دڵسۆز و برازاکەی هەژار دلسۆز (عەبدولڕەحیم) خەڵکی پیرانشار، دوای بانگهێشت کردنیان بۆ لقی جێبەجێکردنی سزاکان له پیرانشار، دەستبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای سەپێندراوی دوو ساڵ بەندکران، بۆ زیندانی ناوەندیی نەغەدە گوازرانەوە.

لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا کە لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی پیرانشارەوە بە تۆمەتی ئەندامێتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تۆمارکرابوو، هەریەکە لە عوسمان دڵسۆزی تەمەن ٦٦ ساڵ و هەژار دلسۆزی تەمەن ٣٠ ساڵ بە ٢ ساڵ زیندان مەحکووم کران.

ئەو هاووڵاتییانە ڕۆژی سێشەممە ١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، لە لایەن بەکرێگیراوانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تیرۆریستەوە دەستبەسەر کران و دوای دوو مانگ بە بارمتەیەکی قورس، بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net