پەسەند کردنی سزای تووماج ساڵحی

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

پێنج شەمە ۲۶ـی ڕێبەندانی ۲۷۲۳ـی کوردی، سزای یەک سال زیندانی سەپێندراو بە سەر تووماج ساڵحی لەلایەن بەشی پێداچوونەوەی دادگای ئیسفەهان پەسەند کرا.

جێگای ئاماژەیە، ئەم سزایە بەهۆی دەرکردنی گرتە ڤیدیۆیەکە کە تووماج ساڵحی لەدوای ئازادی کاتی دەریکرد و دواتر لە ۹ـی سەرماوەزی ئەمساڵدا لە شاری بابێل دەسبەسەر کراو گوازرایەوە بۆ ئیسفەهان.

شایەنی باسە، لێکۆڵینەوە و کاتی دانیشتنی دادگا لەسەر ئەم کەیسە بە بێ ئاگاداری ناوبراو بووە و ناوبرا لە کەڵک وەرگرتن لەپارێزەر لەسەر ئەم بابەتە بێبەش کراو.

جێگای سەرنجت، پێشتر، ڕەئیسیان پارێزەری تووماج ساڵحی لە پەراوێزی نامەیەک بۆ دەزگای دادی ئێران، تانەی لەو شێوە نائاسایی و نایاسیایی لێکۆڵینەوەیە دەبڕیوە.

جێگای بیرهێنانەوەیە، تووماج ساڵحی لەسەر کەیسی پێشووتری کە لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دا بووە، ڕووبەڕووی سزای هاوکاری بەغی بووەتەوە کە ئەگەری سەپاندنی سزای قورس ولەوانە، سێدارە بەسەریدا هەیە.
م.ە

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net