ڕاپۆرتی تەواوکەر سەبارە بە دۆخی ناجێگیری محەممەد خەسرەوی

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری Kmmk, دۆخی محەممەد خەسرەوی هاوڵاتی خەڵکی گوندی باشماخ سەربە شاری مەریوان و باوکی منداڵێک کە لەم حەوتوویە لەلایەن هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە ڕاستەوخۆ تەقەی لێکرابوو زۆر ناجێگیرە.

بەگوێرەی هەواڵەکە لە زمانی سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە، ئەم هاوڵاتییە کە بە ماشێنەکەی خۆی لە ناوبەری کارگەی لم و شارۆچکەی پیشەسازی دەشتی بێڵوو بەرەو گوندی شوێنی ژیانی باشماخ لە ڕۆیشتندا بوو بەبێ هۆکار و بێ دەرکردنی فەرمانی ڕاوەستان لەلایەن هێزر سنوورییەکانەوە دەسڕێژی لێکرا کە بڕبڕی پشتی بەقورسی خەساری بەرکەوتووە.

شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە بۆ چارەسەری ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی کراوە کە دواتر بۆ نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە ڕاگوازرا و دۆخی تەندرووستی زۆر ناجێگیرە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net