ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی مەی  ۲۰۲۴

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

‎ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی مەی ۲۰۲۴ بە
‎هەوڵ و تێکۆشانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانە و بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتەکانی ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە کۆکرداوەتەوە.
‎ئەم ڕاپۆرتە بە هۆی ئیزن پێنەدانی حکوومەتی ئێران بە ڕێکخراوە و گرووپە ماڤی مرۆڤییەکان، ڕاپۆرتێکی تۆکمە و تەواو نییە و تەنیا بەشێک لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان دەخاتەڕوو.
‎حکوومەتی ئێران لە دەسپێکی هاتنە سەرکاری بە دەستبەسەر کردن، حووکمی زیندان، ئەشکەنجە و سێدارە و … مافی مەدەنی، سیاسیی و کۆمەڵایەتی خەڵک بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشێل دەکات .
‎پێشێلکاری ماڤی ڕادەربڕین، پێشێل کردنی مافی ژیان و ئەمنییەتی تاکەکەسی و هەڵاواردنی حکوومی بابەتگەلێکن کە ڕۆژانە لە لایەن حکوومەتەوە جێبەجێ دەکرێن.

‎سێدارە
‎لەم مانگە دا سیاسەتگەلی ئێعدامی هاوڵاتیان هەروا بەردەوام بووە، بە چەشنێ کە لەم مانگەدا ٢۵ کەس ئێعدام کراون.

‎دەستبەسەری و زیندان
‎لەم مانگەشدا هەروەها دەستبەسەری و زیندانی کردن بەشی هەرە زۆری ئامارەکان لە خۆ دەگرێ، بەشێوەیەک کە لەم مانگە دا بە گشتی ٧١ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکراون، رێژەی گیراوانی ژن ۴ کەسن کە حووکمی زیندانیان بەسەرداسەپێندراوە. بە گشتی ١٠ کەس٢٨ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی کردنیان بەسەردا سەپێندراوە.

‎کۆڵبەر و کاسبکار
‎کۆڵبەرەکان کە وەکوو هەردەم دەکرێنە ئامانجی ڕاستەوخۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەم مانگەیش دا ٨ کۆڵبەر کووژران، ٥ كۆڵبەر و كاسبكار بە گرانی بریندارن.

‎خۆکوژی و قەتڵ
‎ڕێژەی خۆکوژی و قەتڵی هاوڵاتیان ڕوو لە هەڵکشانە و شایەتی زۆربوونی خۆکوژی بووین. لەم مانگە دا، ۸ ژن و ١٥ پیاو خۆیان کوشتووە و هەروەها ٥ ژن و ١٦ پیاو کوژراون.

مین بە پێی زانیاری گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لەم مانگە دا بە هۆی تەقینەوەی مین ۱ کەس بەگرانی بریندار بووە، بە هووی تۆندی برینە کانی گیانی لەدەست دا.

‎لە بەردەوامی سیاسەتی سیستماتیکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ لە ناوبردنی گەلی کورد لەو بەشە لە کوردستان ٨ کەس لە خەڵکی سیویل تەقەیان لێکراو گیانیان لە دەستدا.

‎لە کۆتاییدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە کۆمەڵگا و نەتەوەی کورد دەکات، بۆ دەستڕاگەیشتن بە مافی یاسایی و سرووشتی خۆیان لە هەوڵدان دابن و هەر چەشنە پێشێلکارییەکی مافی مرۆڤی بڵاو بکەنەوە و بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی ئازاد تێبکۆشن.
‎کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net