ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی نوامبر ۲۰۲۳

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی نوامبر ۲۰۲۳ بە
هەوڵ و تێکۆشانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانە و بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتەکانی ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە کۆکرداوەتەوە.

ئەم ڕاپۆرتە بە هۆی ئیزن پێنەدانی حکوومەتی ئێران بە ڕێکخراوە و گرووپە ماڤی مرۆڤییەکان، ڕاپۆرتێکی تۆکمە و تەواو نییە و تەنیا بەشێک لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان دەخاتەڕوو.

حکوومەتی ئێران لە دەسپێکی هاتنە سەرکاری بە دەستبەسەر کردن، حووکمی زیندان، ئەشکەنجە و سێدارە و … مافی مەدەنی، سیاسیی و کۆمەڵایەتی خەڵک بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشێل دەکات.

پێشێلکاری مافی ڕادەربڕین، پێشێل کردنی مافی ژیان و ئەمنییەتی تاکەکەسی و هەڵاواردنی حکوومی بابەتگەلێکن کە ڕۆژانە لە لایەن حکوومەتەوە جێبەجێ دەکرێن.

ئێعدام
لەم مانگە دا سیاسەتگەلی ئێعدامی هاوڵاتیان هەروا بەردەوام بووە، بە چەشنێ کە لەم مانگەدا ٢٠ کەس ئێعدام کراون.

دەستبەسەری و زیندان

لەم مانگەشدا هەروەها دەستبەسەری و زیندانی کردن بەشی هەرە زۆری ئامارەکان لە خۆ دەگرێ، بەشێوەیەک کە لەم مانگە دا بە گشتی ٣٣ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکراون، رێژەی گیراوانی ژن ۲ کەسن کە حووکمی زیندانیان بەسەرداسەپێندراوە. بە گشتی ٧ کەس ١٧ ساڵ و ٥ مانگ زیندانی کردنیان بەسەردا سەپێندراوە.

کۆڵبەر و کاسبکار

کۆڵبەرەکان کە وەکوو هەردەم دەکرێنە ئامانجی ڕاستەوخۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەم مانگەیش دا ٦ کۆڵبەر کووژران، ٦٥ كۆڵبەر و كاسبكار بە گرانی بریندار کران ون.

خۆکوژی و قەتڵ

ڕێژەی خۆکوژی و قەتڵی هاوڵاتیان ڕوو لە هەڵکشانە و شایەتی زۆربوونی خۆکوژی بە تایبەتی لە ناو منداڵان بووین. لەم مانگە دا، ٥ ژن و ٣ پیاو خۆیان کوشتووە و هەروەها ۶ پیاو و ٢ ژن کوژراون.

لە بەردەوامی سیاسەتی سیستماتیکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ لە ناوبردنی گەلی کورد لەو بەشە لە کوردستان ١ کەس لە خەڵکی سیویل تەقەی لێکراو گیانی لە دەستدا، هەروەها
هاوڵاتییەکی دیکە لەژێر ئەشکەنجەی تونددا کوژرا، یەکێک لە هاوڵاتیان ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان بەدەست حکوومەتی ئێرانە و ترور کرا.

مین
بە پێی زانیاری گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لەم مانگە دا بە هۆی تەقینەوەی مین ۲ کەس بەگرانی بریندار بوون.

لە کۆتاییدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە کۆمەڵگا و نەتەوەی کورد دەکات، بۆ دەستڕاگەیشتن بە مافی یاسایی و سرووشتی خۆیان لە هەوڵدان دابن و هەر چەشنە پێشێلکارییەکی مافی مرۆڤی بڵاو بکەنەوە و بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی ئازاد تێبکۆشن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net