ڕاپۆرتێکی ماتەمهێنەر لەمەڕ دۆخی تەندرووستت عوسمان ئیسماعیلی

ک.م.م.ک:

بەپێی بەیانییەی لێژنەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی لە خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، دۆخی تەندرووستی جەستەیی ئەم چالاکە کرێکارییە کە لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە سنە بەندکراوە بەبۆنەی کەمتەرخەمی ئەرکی بەرپرسانی زیندان و سیستەمی قەزایی لە ڕاگواستن و سەردانی بۆ پزیشکی پسپۆڕ لەگەڵ ئیفلیج بوونی ئەندامە بزوێنەرەکان ڕووبەڕوو بوەتەوە.

ڕاگەیەندراوی ژمارە چواردەی عوسمان ئیسماعیلی مەترسی لەدەستدانی پێیەکانی لە ئارادایە.
کرێکارانی خەڵکی ئازادیخواز

عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری بەندکراو کە لە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، لە زیندانی سەقز بۆ بەئەنجام گەیاندنی پرۆسەی دەرمان بۆ زیندانی ناوەندی ڕێژیم لە سنە ڕاگوازرابوو، لە کاتێکدا لە زیندانی ناوەندی ڕێژیم لە سنە بەدەست ئازراگەلی زۆرەوە ئەناڵێنێ کە بەرپرسانی زیندانی ناوەندی ئەم شارە پاش تێپەڕینی مانگێک لە جێبەجێکردنی تاقیکاری MRI لە ڕادەستکردنی ئەم تاقیکاریتە بە پزیشکی پسپۆڕی مێشک و عەسەبەکان خۆیان بواردووە پاش بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی تاقیکارییەکەیان پێشکەشی پزیشکی پسپۆڕ کردووە و پزیشکی پسپۆڕیش ئەوانی ئاگادار کردۆتەوە کە عوسمان ئیسماعیلی بەبۆنەی تەسکبوونەوەی توندی کەناڵی بڕبڕەی پشتی و تێوەگلانی چوار بڕبڕەی پشت مەترسی لەدەستدانی پێیەکانی لەئارادایە و گەر بەخێرایی نەذتەرگەری بۆ نەکريی ئەگەری ئیفلیجبوونی ناوبراو بێبنەبڕە.

عوسمان ئیسماعیلی پێشووتر بەبۆنەی هەبوونی نەخۆشی فتقەوە دەبوا نەشتەرگەری بۆبکرایەت مەخابن تا ئێستە ئەم نەشتەرگەرییە نەکراوە و نێزیک بە دوو مانگ دوایی کە لە زیندانی سنە ڕاگیراوە لەلای چەندد پزیشکی پسپۆڕ وەکوو دڵ و عەسەبەکان مێشکو عەسەب و نەشتەرگەر بە تێچووی خۆی کە هەموویان جەخت لەسەر ناجێگیربوونی تەندرووستی ناوبراو دەکەنەوە.

کۆمیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی ڕێگری و بەربەستدانانی دامەزراوە ئەمنیی و قەزاییەکانی ڕێژیم لە کوردستان لە ناردنی ئەم چالاکە کرێکارییە بۆ ناوەندێکی دەرمانی بۆ نەشتەرگەری، بەئەنقەست و ئەمە وەکوو پڕۆژەیەک بۆ لەناوچوونی هێورانەی ناوبراو دەزانن بۆیە داوا لە هەموو مرۆڤە ئازادیخواز و یەکسانی خوازەکانی گشت جیهان دامەزراوو و پێکهاتە نێودەوڵەتییە کرێکارییەکان کە شەیدای خەباتی چینایەتی توێژی کرێکارن دەکات بەرانبەر بەم هەوڵە دژە مرۆییەی دامەزراوە ئەمنی و قەزاییەکانی ڕێژیم لە کوردستان بێدەنگ نەبن و لە ناڕەزایەتت بەرانبەر نەپاراستنی گیانی چالاکانی کرێکاریجو سیاسی لە زیندانەکانی ئێران و ئازادی بێمەرجی هەموویان لە هیچ هەوڵێک سڵ نەکەنەوە.

کۆمیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی

خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی،

وتەبێژی کۆمیتە:
یەدوڵڵا سەمەدی

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net