108
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ١٠ی بوفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی خۆشناو عەینی خەڵکی گوندی سینگان سەربە شاریڤشنۆ بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لەلایەن دادگای حکوومەتی ئێرانەوە لە شنۆ بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی ئێران بە دوو ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.
شیاوی باسە، ناوبراو چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گەلاوێژی هەمان ساڵ بەدانانی بارمتە ئازاد کرابوس.
ق.ش