84
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سەعدوڵڵا ڕەسووڵپوور خەڵکی بۆکان بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارە ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لەلایەن دادگای ئینقلابی حکوومەت لە بۆکان بەتۆمەتگەلی گردبوونەوە و هاریکاری دژی ئاسایشی نەتەوەیی وڵات و پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بە٩ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.
شیاوی باسە، ناوبراو ٣٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، لەڕەوتی سەرهەڵدانی شۆڕشی ژینا لە شاری بۆکان لەلەیەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم دەستبەسەر و لە ١٣ی بەفرانباری هەمان ساڵ بەدانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
ق.ش