ڕاگواستنی پێنج هاوڵاتی بۆ زیندانی شنۆ بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکانیان

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان لە ڕێکەوتی دەی بوفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، پێنج هاوڵاتی بەناوەکانی:
١. بەهمەن مەحموودگ ئازەر
٢. یەعقووب مەحموودی ئازەر
٣. پیرووت تابناک
٤. موحسین عەزیزی
٥. یووسف ڕەحمانی بە شێوەی هاوکات بۆ زیندانی ناوەندی ئێران لە شنۆ بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکم ڕاگوازراون.

شیاوی باسە کە، یەعقووب و بەهمەن مەحموودی ئازەر ڕێکەوتی ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە شنۆ بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و لەکاتی دەستبەسەری ئەم هاوڵاتیانە ماڵەکانیشیان پشکێنراوە.

شیاوی باسە کە ناوبراون ڕێکەوتت سێشەممە ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، پاش مانگێک لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئێران لە شنۆ ڕاگوازرابوون.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net