ڕێگری لە چارەسەری پزیشکی موتەلیب ئەحمەدیان لەلایەن دادستێنەوە

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، موتەلیب ئەحمەدیان زیندانی سیاسیی لە زیندانی ئێڤین، سەرڕای خراپی دۆخی دادستێن ڕێگری دەکات لە چارەسەری پزیشکی و ناردنی بۆ دەرەوەی زیندانی بۆ چارەسەری.

بەپێی زانیاری سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای دابین کردنی بارمتەی قورس و جەختی پزیشکی یاسایی و بێهداری زیندان لەسەر پێویستی ڕاوەستانی حوکم، موتەلیب ئەحمەدیان بەردەوام ڕووبەڕووی پەکخستنی داواکان لەلایەن دادستێن دەبێتەوە.

ئەم زیندانییە سیاسییە تووشبووی نەخۆشیگەلی وەکوو شێرپەنجەی گەدە و لەوزولمەعدە( پانکراس) هەوکردنی هێلکە و خەساری بڕبڕەی پشتە.

موتەلیب ئەحمەدیان ئەمساڵ پاش چوونی چەندد ڕۆژەی بۆ مەرەخەسی چارەسەری، بەبێ ئەوەی خولی دەرمانەکەی تەواو بکات ڕۆژی چوارشەممە دووی جۆزەردان لە نەخۆشخانەی تێهرانپارس جارێکیتر بۆ زیندانی ئێڤین گەڕێنرایەوە.

موتەلیب ئەحمەدیان ڕێکەوتی ١٣ی ڕەزبەری ٢٧٠٩ی کوردی، دەستبەسەر کرا و لەلایەن دادگای ئینقلابەوە بەتۆمەتی محاربە لەڕێی ئەندامەتی لە گرووپێکی ئوپوزسیۆنی ئێرانەوە بە ٣٠ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net