112
ک.م.م.ک:
ڕێکەوتی ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، ڕەزا کوردت هاوڵاتی ٤٨ ساڵ تەمەن پاش گەمارۆدانی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتی و ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە دووڕیانی خوڕەماوا بۆ برووجەرد لە پارێزگای لوڕستان فیشەک دەنرێ بەسەریەوە و لە بێدەنگی هەواڵگری گیان بەخت دەکات.
شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە خێزاندار و خاوەنی ٣ منداڵە و لە ڕەوتت ڕاپەڕینی ژینا چالاکانە هەڵسووڕاوە و لەودەمەوە لەژێر چاوەدێری و لێگەڕینی سیستەمە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێراندا بووە.
هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بە خائین و نەیار لە قەڵەمدانی ئەم هاوڵاتییە، هەوڵی پەردەپۆشکردنی تاوانەکەیان داوە.
ق.ش