ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی فەیزوڵا شادی ٤٧ ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی کاوانە و دانیشتووی کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم هاوڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی لە کامێران دەستبەسەر و شوێنی کارەکەشیان پلۆمپ کردووە.
سەرچاوەکە کوتی: دەستبەسەری فەیزوڵا شادی پاش چاپی ڕاگەیەندراوی کۆچی دوایی دایەگەورەی مەحسێ دروودی بووە، منداڵێکی مەحسێ دروودی بەناوی عوسمان شەفێعی لەدەیەی ٦٠ی کۆچی لە تێهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی لەدەست داوە.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی فەیزوڵا شادی بەدەست نییە.
ق.ش